دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

ئاماری نوێ

K24 – هه‌ولێر:

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە هەولێر گەیشتووەتە 159 کەس.

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٥۹) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲۷ی نیسانی ۲٠۲٠