3 كەسی دیكە لە پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
بەركەوتەی تووشبووانی پێشووترن
K24 - هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 3 كەسی دیكە لە پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوونە، كە بەركەوتەی تووشبووبی پێشترن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
وەك ئاماژەی بۆ كراوە، تووشبووەكان ئافرەتێكی تەمەن 26 ساڵ و کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانن، دانیشتووی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
ئ. م