روونكردنەوەیەك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆكەوە
بەبێ ریگەپێدانی ئەلیكترۆنی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ رێگە بە كەس نادرێت بچێتە پارێزگاكە
K24 - هەولێر:
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی لە زاڵگەی خەتارێ مابوونەوە، بە مەرج و رێكاری تەندروستی رێگەیان دراوە بگەڕێنەوە پارێزگای دهۆك.
پێشتر ئەو كەسانە لە بەغداوە گەڕابوونەوە پارێزگای دهۆك، بەڵام بەهۆی گرتنەبەری رێكاری خۆپارێزی كۆرۆنا رێگەیان نەدراوە بچنە ناو پارێزگاكە، ئەمڕۆش كێشەكەیان لەلایەن پارێزگا و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆك چارەسەركرا.
لە روونكردنەوەیەكدا ژووری ئۆپەراسیۆنی دهۆك، داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەكات، ئەگەر سەردانی پارێزگاكە بكەن پێویستە پێشتر رەزامەندی و رێگەپێدانی ئەلیكترۆنیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پێدرابێت، بەپێچەوانەوە هیچ كەسێك رێگە پێنادرێت بچێتە پارێزگاكە.
دەقی روونكردنەوەكەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆك:
"(رۆھنکرنەک ژ ژوورا ئوپەراسیونا پارێزگەها دهوکێ)
ژبو پاراستنا ساخلەمیا خەلکێ پارێزگەها دهوکێ وپێخەمەت جێ بەجێکرنا بریارا قەدەغەكرنا هاتن و چوونێ دناڤبەرا پارێزگەهان و بتايبه ت پارێزگەها دهوكێ و نەینەوا، هنده ك هاوڵاتیێن خوجهێن پارێزگەها دهوكێ ل زالگه ها خەتارێ ماینە.
وەکو ئەرکەکێ نيشتيمانى و مروڤایەتی مە ب فەر دیت کو رێک بهێتە دان بو هاتنا وان بو پارێزگەها دهوکێ ولپەی پێرابوونێن ساخلەمیێ.
ئاگەهداریا وان هاولاتیان دکەین یێن کو دڤێن بهێنە ناف پارێزگەها دهوکێ برێکا زالگەها ئاماژەپێکری کو ئەف زالگەهە دێ هێتە گرتن بەرامبەر هاتنێ بو ناڤ پارێزگەهێ هەر ژ رێکەفتی ٢٨-٤-٢٠٢٠ تاکو ٥-٥-٢٠٢٠ وبتنێ رێک دێ هێتە دان بو چوونێ بەرەف پاریزگەها نەینەوا بو کارێن بازرگانی وحالەتێن فەر یێن دەستویردای ژلایێ ژوورا ئوپەراسیونا پارێزگەها دهوکێ ڤە.
کارێ ئاماژە پێکری دێ هێتە ئەنجامدان لدیف داخازیا رێڤەبەریا گشتی یا ساخلەمیا پارێزگەها دهوکێ بو مەرەما زێدەتر لێگەریان دیفچوون وکونترول کرنا تیمێن ساخلەمیێ پێخەمەت زانینا ژێدەرێن پەیدابوونا توشبوویێن نوی ب فایروسێ کورونا لپارێزگەها دهوکێ.
سوپاس بو ئاسايشا دهوكێ بتايبه ت تیمێن زالگه ها خەتارێ بو ئەنجامدانا کارێ روژانە برەنگەکێ رێک وپێک بو خزمەت کرنا هاولاتیان.
ژوورا ئوپەراسیونا پارێزگەها دهوکێ
٢٧ـ٤ـ٢٠٢٠"