دەروازەی سنووری تەوێڵە سەر لەنوێ بە رووی ئێراندا دەكرێتەوە

بەهۆی كۆرۆنا داخرابوو

K24 - هەولێر:

بە هۆی رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بەشێك لە دەروازە سنوورییەكان داخران و بە گوێرەی بڕیارێكی بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان، دەروازی سنووری تەوێڵە دەكرێتەوە.

بە گوێرەی نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەری گشتی گومرگ، رەزامەندی وەزیری دارایی لەسەر وەرگیراوە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكە دەستپێبكاتەوە.

وەك لە نووسراوەكەشدا ئاماژەی بۆ كراوە، دەروازەكە لە رۆژ 28/4/2020 بە مەرجی پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا سەر لە نوێ دەكریتەوە.