سوودان رۆژ كورت ده‌كاته‌وه
"كه‌ناڵی فه‌رمی وڵات داوای لێبوردن ده‌كات"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی سوودان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له دووه‌م رۆژی ره‌مه‌زاندا، ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته، 10 خووله‌ك زووتر به‌ر له خۆرئاوابوون، بانگی مه‌غریبی په‌خشكردووه.
به گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێی لای خه‌ڵك درووستكردووه، چونكه به‌هۆی كۆرۆناوه مزگه‌وته‌كان داخراون و هاووڵاتیان بۆ رۆژووشاندن پشتیان به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵات به‌ستووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بانگی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كه كه 10 خووله‌ك زووتر په‌خشكراوه، به‌شێك له هاووڵاتیان رۆژوویان شكاندووه.
دواتر ئه‌و كه‌ناڵه فه‌رمییه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، داوای لێبوردنی كرد و رایگه‌یاند، بێ مه‌به‌ست هه‌ڵه‌كه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه.
ئ. م