شاندی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراق كۆدەبێتەوە
چاویان بە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكەوێت
K24 - ھەولێر
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه و بودجه و وزه، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت و به‌رپرسانی دیكه كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت به بانگێشتی عادل عەبدولمەهدی و بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکی حکوومەت گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا. بڕیاره ئەمڕۆ شانده‌كه، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مەریكا له عێراق كۆببنه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت سامر غه‌زبان، و دواتر شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، و هه‌روه‌ها دواتریش له‌گه‌ڵ نووری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه كۆده‌بنه‌وه.