داوا دەكرێت باری نائاسایی لە بەسرە رابگەیەندرێت
لە 24 كاتژمێردا 75 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - ھەولێر
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەسرە، داوای لە هەردوو شانەی قەیرانی کۆرۆنا لە عێراق و ئیدارهی خۆجێیی بەسرە کرد، باری نائاسایی لە پارێزگاکە رابگەیەندرێت، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و گرتنەبەری رێکاری زیاتری خۆپارێزی.
لە نوێترین راگەیەندراویشدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا، 75 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 25 کەسیش چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.
تا ئێستا 2003 کەس لە عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 92 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 346 کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە.