داوا دەكرێت باری نائاسایی لە بەسرە رابگەیەندرێت

لە 24 كاتژمێردا 75 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

K24 - ھەولێر

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەسرە، داوای لە هەردوو شانەی قەیرانی کۆرۆنا لە عێراق و ئیداره‌ی خۆجێیی بەسرە کرد، باری نائاسایی لە پارێزگاکە رابگەیەندرێت، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و گرتنەبەری رێکاری زیاتری خۆپارێزی.

لە نوێترین راگەیەندراویشدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا، 75 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 25 کەسیش چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

تا ئێستا  2003 کەس لە عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 92 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 346 کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە.