داعش ھێرشی بەرفراوانی كردە سەر ھێزەكانی عێراق

ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون

K24 - ھەولێر

داعش هێرشێکی فراوانی کردە سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەڵاحەدین و 10 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەیان چەکداری داعش، لە چەند بەرەیەکەوە هێرشییان کردە سەر ناوچەکانی، سامەرا، مکێشیفە، ئیسحاقی، جەزیرە سامەرا، جەلام، شارۆچکەی بەلەد، نەهر رەساسی، سور سناش و جەزیرە ئیسحاقی، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، بەگوێرەی دوایین ئامار، تا ئێستا 10 چەکداری حەشدی شەعبی و هۆزەکان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

نۆ لە کوژراوەکان، سەربە هۆزی ئال بوو عیسا بوون و یەکێکیشییان چەکداری گرووپی سەریا سەلام و خەڵکی بەسرە بووە.