كۆرۆنا گه‌یشته كۆشكی سپی
به‌هۆی گه‌یشتنی ئه‌و هه‌واڵه گه‌شته‌كه‌ی مایك پێنس بۆ ویلایه‌تی ئیوا دواكه‌وت
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی دووپاتی كرده‌وه، فه‌رمانبه‌رێكی نووسینگه‌ی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه.
له‌م باره‌یه‌وه تۆڕی میدیایی "ئێن بی سی نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پله باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پشكنینی كۆرۆنا بۆ یاریده‌ده‌ری مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كراوه و ئه‌نجامه‌كان پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون و تووشبوونی به په‌تاكه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
ئێن بی سی نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بڕیار بوو پێنس سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ویلایه‌تی ئیوا بكات، به‌ڵام گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌رقاڵ كرد و گهشتكردنهكهی له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌ندرۆز بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك دواكه‌وت.
چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكیش رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری ناو فڕۆكه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه له دوا ساته‌كانی به‌ر له هه‌ڵفڕین له فڕۆكه‌كه هاتنه خواره‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ تووشبوونی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی نوخبه‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به كۆشكی سپی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا.
H.B