خۆپیشاندەرانی عێراق داوای دەست لەكاركێشانەوەی پارێزگارێك دەكەن
لە چەند شارێك خۆپیشاندان بەردەوامە
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندەرانی بابل داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگارەکەیان دەکەن.
خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی باشووری عێراق بەردەوامە، لە بابل خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگارەکەیان دەکەن و هەڕەشەی مانگرتن لە بەردەم ماڵەکەیدا دەکەن، تا ئەوکاتەی دەست لەکار دەکێشێتەوە.
ههروهها، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داوای هاوکاری لە خۆپیشاندەران کرد، بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی ئاژاوە و پشێوی دەنێنەوە.
لە بەسرەش ژمارەیەک ئەندامی گرووپی سەئروڵڵا، بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران دەستگیرکران.