خۆپیشاندەرانی عێراق داوای دەست لەكاركێشانەوەی پارێزگارێك دەكەن

لە چەند شارێك خۆپیشاندان بەردەوامە

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندەرانی بابل داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگارەکەیان دەکەن.

خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی باشووری عێراق بەردەوامە، لە بابل خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگارەکەیان دەکەن و هەڕەشەی مانگرتن لە بەردەم ماڵەکەیدا دەکەن، تا ئەوکاتەی دەست لەکار دەکێشێتەوە.

هه‌روه‌ها، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داوای هاوکاری لە خۆپیشاندەران کرد، بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی ئاژاوە و پشێوی دەنێنەوە.

لە بەسرەش ژمارەیەک ئەندامی گرووپی سەئروڵڵا، بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران دەستگیرکران.