بە وێنە... كانی بڵ

یەكێكە لە كانیە پڕ ئاوەكانی كوردستان و ئێران

K24 - كرماشان

کانی بڵ، كەوتووەتە نزیک گوندی ھەجیج-ی سەر بە پارێزگای کرماشان. لە کێوەکانی شاھۆوە سەرچاوە دەگرێ و یەکێك لە پڕئاوترین کانییەکانی کوردستان و رۆژھەڵاتی ئێرانە. ئەم کانییە بۆ خەڵکی ناوچەی ھەورامان گرنگیەکی تایبەتی ھەیە.

بەگوێرەی تاقیکردنەوە زانستییەکان، خاوەنی یەکێك لە پاکترین ئاوەکانی جیھانە، ئەو چەمەی کە لە ئاوی کانی بڵ دروست دەبێ دەڕژێتە ناو رووباری سیروان، لەم چەند ساڵەی دواییدا بەھۆی دروستکردنی بەنداوی داریان ئەم کانیە مێژووییە زیانی بەركەوتووە.

بە وێنە... كانی بڵ
بە وێنە... كانی بڵ
بە وێنە... كانی بڵ
بە وێنە... كانی بڵ
بە وێنە... كانی بڵ
بە وێنە... كانی بڵ