عێراق داوای ھاوكاری لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

پلاسخارت بەڵێن بە كازمی دەدات

K24 - ھەولێر

بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حكومەتی عێراق چاوی لە هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای هاوکاری نێودەوڵەتی کردووە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، پلاسخارت بەڵێنیداوه‌ پشتیوانی حکومەتی نوێی عێراق بکات، لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەکە.

دیمەنێكی كۆبوونەوەكە
دیمەنێكی كۆبوونەوەكە