دوای ههژدهمانگ له رفاندنی سیلڤیای ئیتاڵی ده‌بێته عائیشه‌ی موسڵمان
رفێندرابوو
K24 – هه‌ولێر:
سیلڤیا رۆمانۆ، كارمه‌ندی فریاگوزاری ئیتاڵیا دوای به‌سه‌ربردی 18 مانگ له ژێرده‌سته‌یی، له لایه‌ن رفێنهرهكانییهوه ئازاد كرا و له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیشیدا رایگه‌یاند، ئیدیی ئه‌و موسڵمان بووه و ناوی له خۆی ناوه عائیشه.
عائیشه كینیا كاری فریاگوزاری ده‌كرد له نۆڤێمبه‌ری 2018 له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی كینیاوه رفێندرا و ئه‌م هه‌فته‌یه له سۆماڵ به رزگاركراوی دۆزرایه‌وه.
له دۆزینه‌وه‌یدا ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا رۆڵی هه‌بووه و عائیشه‌ی له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا كرده‌وه و ده‌ستبه‌جێ گواسترایه‌وه بۆ رۆما.
له رۆما سه‌رۆكی وڵات، جۆزیبی كۆنتی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا لۆیجی دی مایۆ پێشوازیان لێ‌كرد.
له پێشوازییهكهدا، عائیشه به جلوبه‌رگی كلتووری ژنانی سۆماڵه‌وه ده‌ركه‌وت و گوتیشی: به ره‌زامه‌ندی و خواستی خۆم ئیسلامم وه‌رگرتووه و بوومه‌ته موسڵمان.