ئیسرائیل کارگەیەکی ئۆتۆمبێلی ئێرانیی لە سووریا بۆمباران کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کارگەیەکی "ئۆتۆمبێلی ئێرانی" لە حومس.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕوونی کردەوە: "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 3 بارهەڵگری خۆراک و پێداویستی پزیشکییان لە کارگەیەکی ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە ناوچەی پیشەسازی حەسبە، لە باشووری حومس بۆمباران کردووە و 3 کەسی تیمی فریاگوزاریش برینداربوون. هەروەها بۆمبارانەکە زیانێکی ماددی زۆری بە کارگەکەش گەیاندووە".
سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە شکرد، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، نزیکەی 150 بارهەڵگر لە عێراقەوە پەڕینەوە بۆ سووریا لە ڕێگەی دەروازەی ئەلبوکەمالەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە هاوکاری مرۆیی بووە بۆ یارمەتیدانی لوبنان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە 10 ڕۆژە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان دەستی پێ کردووە، کەبەهۆیەوە سەدان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش بریندار بوونە، لەنێو قوربانیەکاندا پەنابەری سوورییش هەن.
ڕوانگە بڵاوی کردەوە: "ڕۆژی هەینی، لە ماوەی 12 ڕۆژدا 171 پەنابەری سووریایی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان کوژراون، هاوکات سەدان کەسیش بریندار بوونە".