سەرۆکی حکوومەت گەورەترین پرۆژەی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی عێراق کردەوە

سەرۆکی حکوومەت گەورەترین پرۆژەی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی عێراق کردەوە
سەرۆکی حکوومەت گەورەترین پرۆژەی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی عێراق کردەوە

دووشەممە، 07-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی "کاڤین فارم"ـی لە دهۆک کردەوە کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر. 

کاڤین فارم، گەورەترین پرۆژەی ئاژەڵداری و شیرەمەنییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و بە گوژمەی 80 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.

ڕووبەری پرۆژەکە، سێ هەزار دۆنم زەوییە و دوو هه‌زار و 500 هه‌لی كار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ  ده‌ڕه‌خسێنێت. 

پرۆژەی کاڤین فارم توانای بەرهەمهێنانی 120 هەزار لیتر شیری لە ڕۆژێکدا هەیە؛ ئەمەش وا دەکات به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیی ناوخۆ، شوێنی به‌رهه‌می بیانی بگرێتەوە.

ڕۆژی 07-06-2022 لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەردی بناغەی پرۆژەکە دانراوە و لە ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگدا تەواو کراوە. 

ڕووبەری سەوزایی پرۆژەی "کاڤین فارم" زیاتر لە 125 هەزار مەتر دووجایە و نزیکەی 25 هەزار نەمام لێی چێندراون.