ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌كانی توركیا به سه‌ختی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵایان بۆردومان كرد
ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو خه‌ڵكی بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- ئامێدی:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به سه‌ختی ده‌وروبه‌ری گوندی "ده‌رگه‌لا"ی له سنووری ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای بۆردومانكرد و وێڕای زیانه‌كان، ترس و دڵه‌ڕاوكێش له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاوبووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌و گونده كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا به سه‌ختی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یانی بۆردومان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و نیگه‌رانییه‌كی زۆر له‌ناو گوندنشینانی ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه، زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر خانوو، ره‌ز و باخی هاووڵاتیان و پاوانی گونده‌كه‌یان گه‌یشتووه.
به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه به درێژایی سنوور زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه و تا ئێستا جگه له زیانی ماددی، ده‌یان هاووڵاتیش بوونه‌ته قوربانی و زۆربه‌ی ئه‌و گوندانه‌ش به ته‌واوی چۆڵ كراون، كه كه‌وتوونه‌ته نزیك هێڵی سنوور.
H.B