رووماڵ

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان دەکات

تۆر وێنسلاند، ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنە 'AFP'
تۆر وێنسلاند، ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنە 'AFP'

ساڵێک دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەست دەکات.

لە یادی ساڵیادی هێرشەکانی حەماس لەسەر ئیسرائیل، تۆر وێنسلاند، ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەیاننامەیەکی گرنگی بڵاوکردەوە.

وێنسلاند، لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەسەر ئەم خاڵانە کردەوە:

- ماتەمینی بۆ زیاتر لە 1200 کوژراو دەردەبڕین کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون.

- داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێمەرجی بارمتەکان دەکەین، ئەوانەی هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن.

- داوای مامەڵەی مرۆڤانە لەگەڵ بارمتەکان دەکەین، هەروا ڕێگەدان بە سەردانی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور.

- داواکاریی بۆ ئاگربەستێکی خێراین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی.

- جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەیەکی ئاشتییانە بۆ کێشەی ئیسرائیل-فەڵەستین، دەکەینەوە.

وێنسلاند، ئاماژەی بەوەش کرد: "توندوتیژی، توندوتیژی بەرهەم دەهێنێت" و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی ئاشتی بن،  جەختشی کردەوە: "ئاشتی و ئاسایش بۆ هەردوو گەلی ئیسرائیل و فەڵەستین پێویستە".