شاخەوان عەبدوڵلا: بەم زووانە مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندی و تێگه‌شتنێكی باش له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه؛ ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له پرسی مووچه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو، چاره كراوه.
دووشه‌ممه، 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵلا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: په‌یوه‌ندی و تێگه‌شتنێكی باش له نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له پرسی مووچه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو، چاره كراوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو گرفته‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه و دارایی به‌ره‌و چاره ده‌چن.
سه‌باره‌ت به بارودۆخ و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش گوتی: نابێت عێراق ببێته به‌شێك له هاوكێشه‌كان، چونكه خه‌ڵكێك هه‌یه هه‌وڵ ده‌دات عێراق بخاته ناو هاوكێشه‌كان.