په‌لكێشكردنی عێراق بۆ نێو جه‌نگ، گشت كێشه‌كانی لە بیر هاووڵاتیانی بردووه‌ته‌وه

لە عێراقدا، هاووڵاتیان بە دەست چەندان کێشەوە گیریان خواردووە و خۆپێشاندانی ڕۆژانه‌ش به‌رده‌وامن و هاووڵاتیان داوای مافه‌كانی به‌تایبه‌ت به‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیان و گوزه‌رانی چین و توێژه جیاجیاكانه‌وه هه‌یه، دەکەن. ئێستەش ده‌نگۆی تێوەگلانی عێراق بە جەنگی ئیسرائیل و لوبنانەوە هەیە؛ ئه‌گه‌ری لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كان گه‌رمه و ئه‌مه‌ش هاووڵاتیانی سه‌رقاڵ كردووه بیریان لای ئاریشه و كه‌موكووڕییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.
سات به سات به‌رفراوانبوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌خێرایی زیاد ده‌كات و ئه‌و ئاگره‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له غه‌ززه بوو، ئێستە گه‌یشتووه‌ته لوبنان و سووریا و تا دێت له سنووره‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وە.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به عێراقه‌وه بریتییه له؛ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی له ڕووی ئایدیۆلۆجییه‌وه له حزبوڵلاوه نزیكن، بۆ سه‌ر ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش هۆشدارییان له‌و باره‌یه‌وه داوه و داوایان كردووه خۆیان له جه‌نگیكه‌وه هه‌ڵنه‌قورتینن كه په‌یوه‌ندی به گه‌لی عێراقه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت بێهوده بێت.
ئه‌مه‌ش عێراقییه‌كانی نیگه‌ران كردووه و گشت ترسی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌یه بۆ نێو سنووره‌كانی لە ڕێگه‌ی لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه.
ئه‌م بابه‌ته‌ش خراوه‌ته پێشینه‌ی هه‌نووكه‌یی و گشت داواكارییه‌كی خۆیان بۆ مافه ڕه‌واكانیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یان دواخستووه و هیچ خۆپێشاندان و چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی له عێراقدا به‌دی ناكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ندان خۆپێشاندانیان بۆ چه‌ندان بابه‌ت كردووه وه‌ك نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ئاو و كاره‌با و ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر خراپیی دۆخی چاودێری ته‌ندروستی و بێكاری و دامه‌زراندن به‌رده‌وام بوو. هەروەها جگه له ناڕه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌كانی هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی كه بڕیار بوو له په‌رله‌مانی عێراقدا تێپه‌ڕێنرێت.
هه‌ندێ كجار دۆخه‌كه ده‌گه‌یشته ئاستیك له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانه‌وه توندوتیژییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ده‌كرا و بریندار ده‌كران كه‌چی ئێستە ئه‌مه نابینرێت. ته‌نانه‌ت له یادی خۆپێشاندانه‌كانی تشریندا، نیازی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆپێشاندان هەبوو له عێراق و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی دۆخی ولاته‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستە ڕاگیراوه.
پێده‌چێت ئه‌مانه و گشت پرسه‌كانی تر و ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كانیش له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، تاوه‌كوو ئێستە له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی وڵات وه‌لا نرابێتن و حكوومه‌تی عێراقیش له‌وپه‌ڕی هه‌وڵیدایه بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه و ڕێگریی له خلیسكانی عێراق بۆ نیو ئاگرێكی نه‌خوازراو.