بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە

شەهید عه‌قید هاوکار جاف
شەهید عه‌قید هاوکار جاف

بنه‌ماڵه‌ی شەهید عه‌قید هاوکار جاف له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، لێدوانه‌كه‌ی دووره‌ له‌ بۆچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه‌ بۆ لێدوانێكی له‌م شێوه‌یه‌ ناچار كرابێت.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شەهید عه‌قید هاوکار جاف

بۆ ڕای گشتی و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

ب/ ڕوونكردنەوە

‌‎ئێمە وەکوو بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف لەم مینبەرەوە ڕایدەگەیەنین، ئەوەی کاك سیروانی برامان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆباس، باسی دەکات، دوورە لە بۆچوونی بنەماڵەکەمان و پێدەچێت ناچار كرابێت کە لە ڕۆژی تیرۆرکردنی شەهید هاوکاردا وا بڵێت و بەو شێوەیە قسە بكات.

هەر بۆیە لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین كە (کاك شێخ لاهور تاڵەبانی) و (مامۆستا ئەژی ئەمین) لەم کەیسەی تیرۆرکردنی شەهید هاوکاردا نەك تێوەنەگلاون، بەڵکوو بەتایبەت مامۆستا ئەژی بە حوكمی پێگەكەی خۆی و بەرپرسیارێتی لە ئەنجوومەنی ئاسایش، ڕۆڵی سەرەكی بینیوە لە ئاشكرابوون و یەكلابوونەوەی ئەو تاوانە نەگریسە و دۆزینەوەی تاوانباران و پلانداڕێژەرانیدا و هەموو بەڵگە و دۆكۆمێنتەكان و بڕیاری دادگا لەو بارەوە ڕوون و ئاشكرا دراوە و یەكلاكەرەوەن. كەیسی شەهیدكردن و تیرۆركردنی هاوكار جاف و بەرپرسان لەو كردەوە نەگریسە، وەك ڕۆژی ڕووناك دیارە و دانپێدانان و بەڵگەكان هەموویان بەردەستن و بۆ كۆمەڵانی خەڵك و ڕای گشتی خراونەتە ڕوو.

سەبارەت بەو كەیسە، ئێمە تەنیا جەخت لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگا دەكەینەوە و ئەوەی كە لە ڕێگەی لێدوانی نابەرپرسانەوە لە ژێر فشار و هەڕەشەدا، دۆسییەكە بە لاڕێدا نەبرێت كە سەرانی یەکێتیی نوێ، لەو كاتەوە تا ئێستا، زۆریان هەوڵدا و هەوڵ دەدەن و  دەیانەوێت ئەو بابەتە پەردەپۆش بكەن و ب ەلاڕێییدا بەرن، بەڵام ئەوە لە لای ئێمە و كۆمەڵانی خەڵك بە تەواوی یەكلا بۆتەوە و لەم ڕووەوە سوپاسی دادگا و هێزە ئەمنییەكان دەكەین و تەنیا داواكاریمان جێبەجێكردنی بڕیاری دادگایە وەك خۆی.

‌‎هەر كەسێك پێچەوانەی ئەمە دەڵێت، ئەگەر هیچ ڕاستییەك لە قسەكانیدا هەبووایە هەتا ئێستا ئاشكرای دەكرد و دەیخستنە ڕوو، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە ئەگەر درۆ ناكەن، با هەركەسێك بەڵگەی پێچەوانەی ئەوەی لایە، ئاشكرای بكات نەك درۆ و چەواشەكاری بڵاو بكاتەوە.

‌‎ ئێمە بنەماڵەی شەهید هاوکارین و بەتەنیا ئێمە بەڵگەی تەواومان لە لایە و لە ڕێگای دادگای ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دادگاکانی دەرەوەش، تەواوی هەوڵی خۆمان داوە و دەیدەین و كۆڵ نادەین تا تەواوی تاوانباران بە سزای ڕەوای خۆیان دەگەن.

بە داخەوە بۆ کاك سیروانی برامان كە ناكرێت لە ژێر هیچ فشار و بەرژەوەندییەكدا، لە لایەن سەرانی ئێستای یەکێتییەوە، بەو شێوەیە قسە بكات و بەكار بهێنرێت بۆ بەلاڕێدا بردن و چەواشەكردنی ڕای گشتی.

دەشمانەوێت ئەوە بڵێین به شایەتی رەفیقەکانی، شەهید هاوکار قەت نەترساوە لە سەردانی بۆ شاری سلێمانی، بەڵام بە گشتی لە دوای ڕووداوەکانی 8ـی تەممووزەوە بە حەزەرەوە سەردانی شاری سلێمانی کردووە، چونکە بە تەواوی درکی بەوە کردبوو کە ئەوانەی دەسەڵاتییان گرتبوو لە سلێمانی، چەندە بێ رەحمن و وەفایان بۆ ئامۆزای خۆیان نەبوو بۆ شەهید هاوکاریش نایانبێت.

بە داخەوە کاك سیروانی برامان کوڕێکی دڵسافە زوو باوەڕی بە سیناریۆ درۆیینەکانی یەکێتیی نوێ کردووە بەناوی ئەوەی بەڵگەیان هەیە و بە هەڵەدا بردراوە و  بەکار دەهێنرێت لە لایەن سەرانی ئێستای یەکێتییەوە.

بنەماڵەی شەهید عه‌قید هاوکار جاف