ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی: ماوه‌ی 6 ساڵه ئاگاداری داهاتی سلێمانی نین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی سلێمانی ئاشكرا ده‌كات
K24- سلێمانی:
سەرۆکی لیژنەی پڕۆژەی لامەرکەزی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سەرچاوەکانی داھاتی سلێمانی ئاشکرا دەکات کە لە داھاتی نەوت و گاز و چەند داھاتێکی دیکە پێک دێت. هاوكات ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەن ئه‌و پارێزگایه دەڵێت: ئەنجوومەنەکەیان بە ھیچ جۆرێك ئاگاداری داھاتی سلێمانی نیە.
له‌مباره‌یه‌وه بارزان محەمەد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زی له پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، سه‌رچاوه‌كانی داهات له پارێزگای سلێمانی له نەوت و گاز و چەند داھاتێکی دیکەی وه‌ك گومرگ، باج و رسوماتی فه‌رمانگه‌كان پێكدێت.
هاوكات زیاد ره‌زا، كه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییه به راشكاوانه ده‌ڵێت: ئەنجوومەنەکەیان بە ھیچ جۆرێك ئاگاداری لە داھاتی سلێمانی نیە و ماوەی ٦ساڵە ئەنجوومەنەکەیان پێكھاتووە، بەڵام تائێستا رێگه نه‌دراوی به‌دواداچوون بۆ داھاتی ئه‌و پارێزگایه بکرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریەکانی کوردستان 24، لە ساڵی 2005ـه‌وە تا ساڵی 2015 ساڵانە بڕی 372 ملیار دینار وەك بوجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ سلێمانی نێردراوە، ئەمە جگە لەو بودجەیەی کە حکومەتی ھەرێم بۆ پڕۆژەکان و بودجەی فەرمانگەکانی سلێمانی ناردووە.
پێشتریش کوردستان ٢٤ بەدواداچوونی بۆ ئه‌وه کردبوو، کە مانگانە بڕی 90 ملیار دینار لە داھاتی سلێمانی ناچێتەوە خەزێنەی حکومەت، جگە لەوەش تەنھا لە سەدا 15ی داھاتی خاڵە سنوورییه‌كانی سلێمانی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
H.B