عێراق پشووی جەژن و قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیاند

دوو رۆژی جیاواز بۆ یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکرێت

K24 - ھەولێر

حکوومەتی عێراق پشووی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد و قەدەغەی هاتووچۆی ته‌واویش کاری پێدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، تا پێنج شەممە پشووی جەژنی رەمەزان دەبێت و قەدەغەی هاتووچۆی تەواویش کاری پێدەکرێت، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە نەکراوە، رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.

ساڵانە لە عێراق، بەهۆی بوونی هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننەوە، لە دوو رۆژی جیاواز یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکرێت.

بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە بەشێكی وڵاتانی ئیسلامی لە جەژنی رەمەزان قەدەغەی ھاتووچۆ پەیڕەو دەكرێت.