مەسرور بارزانی بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت
کاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 25-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە کۆیە لێدا و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەکەین کە خواستێکی دێرینی خەڵکی کۆیە و هەولێر بووە".
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەش کردبوو "دەزانم لە ساڵی 2012ـەوە هەوڵ دراوە و بەردی بناغە بۆ ئەم ڕێگەیە دانراوە، بەڵام بە هۆکاری جیاواز تا ئێستا ئەم پرۆژەیە جێ بەجێ نەکراوە".
هەر لە گوتارەکەیدا سەرۆک وەزیران ئەوەی خستبووە ڕوو، "بڕیارمان داوە بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەق وەکوو یەکێک لە کۆنترین ناحیەکانی کوردستان کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ خەڵکی ناوچەکە و بارگرانی ئیداری لەسەر شاری کۆیە کەم دەبێت و تایبەتمەندییەکی زیاتریش بە تەقتەق دەدرێت؛ هیوادارم دیسان ئەمە بکەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان، بە تایبەتی خەڵکی کۆیە و تەقتەق".