جووتسایدی سپیلک-خەلیفان پرۆژەیەکی ستراتجیی مەزنە لە ناوچەکەدا
جووتسایدی سپیلك- خه‌لیفان پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجیی بواری ڕیگەوبانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێت، تێچووی پڕۆژه‌كه هه‌شتا ملیار دیناره‌و كاره‌كانی گه‌یشتۆته قۆناغی كۆتایی و ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به هه‌ولێرو دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه.
شاڕێگەی ناوچەکەیە و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە وهەولێر و دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە. پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه و ناوچه‌كه له جه‌نجاڵی هاتووچۆ ڕزگار ده‌كات.
هاشم سه‌عدی، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند: "پڕۆژەکە 10 کیلۆمەتر درێژە و دوو ئاراستەیە، کە هەر ئاراستەی هەشت مەتر پانە، هەروەها چوار بونیادی کۆنکریتی هەیە بۆ گۆڕینی ئاراستەکان، وەک ژێرەپردی بارزان، ژێرەپردی خەلیفان و بگۆڕی ژێرەپردی ئالانە و ژێرەپردی کۆڕەک و ناوچەکە".
وێرای ڕێكخستنی سیسته‌می هاتوچۆی زۆری ناوچه‌كه، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه دانیشتووانی سنووره‌كه سودی لێ وه‌رده‌گرن.
ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م، هاووڵاتی دەڵێت: پێشتر ئەو ڕێگەیە زۆر قەرەباڵغ بوو، چونکە ڕێگەیەکی سەرەکییە بۆ سۆران و حاجی ئۆمەران دەچێت، ئێستە کابینەی نۆیەم ڕێگەی چاک کردووە و قەرەباڵغی نەهێشتووە".
ره‌ئوف عه‌زیز، هاووڵاتی گوتی: ڕێگەکەی پێشتر زۆر بێزارکەر بوو، بەڵام ئێستا جووتسایدەکە ئاسانکارییەکی تەواوی بۆ خەڵکی خەلیفان کردووە.
درێژی ڕێگاكه ده كیلۆمه‌تره‌و بڕی (80) ملیار دیناری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ته‌رخانكراوه‌و به ستانداردی جیهانی جێبه‌جێكراوه‌و له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا تەواو دەکرێت.
ئەمە دەستپێکە و کۆتایی نییە، قۆناخی دووەمی جوتسایدەکە لەپلان دایە و ئامانجیش لێی بنیادنانی ژێرخانێکی بەهێزە بۆ گەشتیاری و بازرگانی و بووژانەوەی ئابووری ناوچەکە به‌گشتی.