سبە و دوو سبەی بایۆمەتری  ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە  دەکرێت کە نەیان کردووە

وەزارەتی دارایی
وەزارەتی دارایی

سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە دەوامی بانکەکان دەبێت بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری ئەو فەرمانبەران و خانەنشینانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە.

پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تێدا ئەنجام دەدرێت، مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری.   

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ڕایدەگەیەنێت: ئەو خانەنشینانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبە و دوو سبەی سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی بایۆمەتری.

پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاوی کردەوە،

ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەنەوە کە تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی بایۆمەتری، پێویستە لەهەمان ڕۆژیش سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە پرۆسەی بایۆمەتریان تێدا ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن

 
 
Fly Erbil Advertisment