حووسییەکانی یه‌مه‌ن بە 11 مووشەک هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، دوو کەشتییان لە دەریایی سوور و زەریای هیندی کردووەتە ئامانج.
یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانمان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان لە دژی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری پترۆكیمیاوی ئۆڵۆمپیك سیپریت ئه‌مه‌ریكی له ده‌ریای سوور كرد.
ئاماژەی بەوەش دا، بەلێدانی ڕاستەوخۆ 11 مووشەکی بالیستی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە نەوتییەکەی ئۆڵۆمپیک سپیریتی ئەمەریکی لە دەریای سوور.
لەلایەکی دیکەوە باسی لەوەش کرد، لەلایەن هێزی مووشەکییەوە بە مووشەکی باڵدار کەشتیی (ST.JOHN)ی لە زەریای هیند کردە ئامانج و لێدانەکەش ڕاستەوخۆ بووە، بەهۆی ئەوەی کەشتییەکە بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی بۆ بەندەرەکانی فەڵەستینی داگیرکراو پێشێلکردووە.