خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەبەخشرێتە ڕێکخراوێکی ژاپۆنی کە هاوسۆزی غەززەیە

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیەندرا، تێدا خەڵاتەکە درایە ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆ، کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی ژاپۆنییە و دژی چەکی ئەتۆمی کار دەکات؛ ڕێكخراوه‌كه پێی وایه ئه‌وه‌ی له غه‌ززه ڕوو ده‌دات، هاوشێوه‌ی كاره‌ساته مرۆییه‌كانه كه ژاپۆن به‌ر له هه‌شتا ساڵ، ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه.
هه‌ینی، 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌خشرایه ڕێكخراوی "نیهۆن هیدانكیۆ"ـی ژاپۆنی، كه ڕێكخراوێكه دژی چه‌كی ئه‌تۆمییه و هه‌موو ئه‌وانه كۆ ده‌كاته‌وه، كه له هه‌ردوو بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هێرۆشیما و ناكازاكی له ساڵی 1945 ڕزگاریان بووه.
له‌م باره‌وه، یۆرگن واتنی فرێندیس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نۆبڵ گوتی: لیژنه‌كه‌یان خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشیوه‌ته ڕێكخراوی "نیهۆن هیدانكیۆ"ـی ژاپۆنی له‌پێناو هه‌وڵه به‌رده‌وام و چڕه‌كانی بۆ هێنانه‌دی جیهانێكی دوور له چه‌كی ئه‌تۆمی و بهكارنههێنانهوهی له هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان و ململانێیه‌كدا.
هاوكات تۆشیۆكی میماكی، هاوسه‌رۆكی ڕێكخراوه ژاپۆنییه‌كه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، بارودۆخ له غه‌ززه، هاوشێوه‌ی بارودۆخی ژاپۆن وایه له كۆتاییه‌كانی دووه‌مین جه‌نگی جیهانی.
هەروەها میماكی گوتی: "خه‌ڵكی غه‌ززه منداڵه لهخوێنخهڵتانكراوهكانیان به باوه‌شیانه‌وه هه‌ڵده‌گرن، ئه‌مه هاوشێوه‌ی 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ژاپۆنە."