کۆنکرێت و قیرتاوکردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی ڕواندز و گونده‌كانی بەردەوامە
ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار، شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی ڕواندز و گونده‌كانی سنووره‌كه‌ی كۆنكرێت یان قیرتاو كردووه، به‌مه‌ش كارئاسانی زۆری به تایبه‌ت بۆ گوندنشینان و دانیشتووانی ناوچەکە كردووه.
به گوژمه‌ی 221 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 7850 مەتر دووجا، شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گوندی بێخاڵ له ڕواندز، كۆنكرێت ده‌كرێن. پرۆژه‌كه داواكاریی له مێژینه‌ی دانیشتووانی گوندەکە بووە.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د، هاووڵاتییەکی گوندی بێخاڵە و بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "قيرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندەکەمان لەم کاتەدا زۆر گرنگ و پێویست بوو؛ چونکە زستانان ئەم کۆڵانانە هەمووی دەبوونە قوڕ و لیتە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست دەکرد".
بۆ ئه‌مساڵ، ڕووبه‌رێكی زۆری شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی ڕواندز و گونده‌كانی كۆنكرێت و قیرتاو كراون، به‌مه‌ش كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتییان و گه‌یاندنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان دەکات.
بە گوتەی ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی ڕواندز: "ئێستە پرۆسەی کۆنکریتکردنی 40 هەزار مەتر دووجا و قیرتاوکردنی 45 هەزار مەتردووجا ڕێگە ناوخۆییەکانی ژمارەیەک گوندی سنووری قەزای ڕواندز بەڕێوە دەچێت و لە بەرنامەیاندایە لە داهاتوودا ڕێگەی ناوخۆییەکانی چەندان شەقامی دیکەش کۆنکرێت و قیرتاو بکەن".
بۆ كۆنكرێتكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی ڕواندز و گونده‌كانی سنووره‌كه، ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی دوو ملیار و 150 ملیۆن دیناری خه‌رج كردووه كه ژماره‌یه‌ك له پڕۆژه‌كان ته‌واو كراون و به‌شێكیشیان له قۆناخی كۆتاییدان.