پاپا فرانسیس، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕ دەکات
پاپا فرانسیس، داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و لە هەمان کاتدا داوای ڕێزگرتن لە هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا دەکات.
لە میانی نوێژی مزگێنیدا لە گۆرەپانی سانت پەترۆس، پاپا فرانسیس گوتی: "بەردەوام چاودێری ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم، ئەوەش جێگەی نیگەرانییە".
گوتیشی: "با ڕێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگ بگرینەبەر، بۆ گەیشتن بە ئاشتی، بۆ هەموو گەلانی پەیوەندیدار بەتایبەت "فەڵەستین، ئیسرائیل و لوبنان"
هەروەها پاپا فرانسیس دوعای بۆ قوربانییەکان و ئاوارەکان و بارمتەکان کرد و گوتی: "هیوادارم بارمتەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن، هەروەها هیواشی خواست ئەم ئازارە گەورە کە لە ئەنجامی ڕق و کینە و تۆڵەکردنەوە هاتە ئاراوە، بەم زووانە کۆتایی پێ بێت".
پاپا ڕەخنەی لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گرت و بە "پێشێلکردنی بنەما ئەخلاقییەکان" ناوی برد.