ئوسترالیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجێ ئیسرائیل جێبێڵن
ئوسترالیا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی کە گەشت بۆ ئیسرائیل نەکەن و ئەوانەشی کە لەوێن، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبێڵن.
پینی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: "حکوومەتی ئوسترالیا زۆر نیگەرانە لەو دۆخە ئەمنییەی ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لەگەڵ تێکچوونی دۆخی ناوچەکە".
حکوومەتی ئوسترالیا هۆشداریشی دا لە مەترسی هێرشی سەربازی و تیرۆریستی دژی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری ناوچەکە.
لای خۆیانەوە هەندێک لە کۆمپانیا هێڵە ئاسمانییەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل کەم کردووەتەوە یان ڕایانگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی شەڕی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل پەرەی سەندووە و بووەتە هۆی داخستنی ئاسمانی ئەو وڵاتەکە.
کاربەدەستانی لوبنان ڕایانگەیاند، ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە، 14ـی ئۆکتۆبەری 2024، شەڕی لەگەڵ حزبوڵلا فراوانتر کردووە و لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باکووری لوبنان لانیکەم 21 کەسی کوشتووە، هاوکات ملیۆنان ئیسرائیلیش لە ترسی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵلا ناوچەکەیان چۆڵ کردووە.