گەرما هەشت پلە نزم دەبێتەوە
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکرێت بارستە هەوایەکی ساردی ڕووسی ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ئاسیا و ئەورووپا بکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر بەردەوان دەبێت".
محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی هەینی 18ـی 10ـی 2024، بارستە هەوایەکی ساردی ڕووسی ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ئاسیا و ئەورووپا بکات".
گوتیشی: "هەر لە ڕۆژی هەینی پێشبینی دەکرێت، پلەکانی گەرما 8 پلە نزم بێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر بەردەوام بێت و شەوان سارد و ڕۆژانیش فێنک دەبێت".
ئەو شارەزایەی کەشناسی باسی لەوەش کرد: "پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی 17 و 18ـی مانگ لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باران و هەورە بروسکە هەبێت".