ڕاگەیەندراوێک لە لێژنەی باڵای پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
لێژنەی باڵای پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، سوپاسی گەرمی جەماوەری دڵسۆزی پارتی دەکەین و داوای لێبوردنیش لە دەیان هەزار ئەندام و لایەنگیر دەکەین کە بەهۆی زۆری بەشداربووان دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا بێنە ناو یاریگەی فرانسۆ هەریری و بەشداری لە کەرنەڤاڵەکە بکەن.
سێشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2024 کەڕنەڤاڵی جەماوەریی شاری ههولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە دوا کەرنەڤاڵی هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی (190)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
لێژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سوپاسی گەرم و پێزانینی زۆرمان بۆ دڵسۆزیی و پەرۆشی ئەم جەماوەرە ئازیزەی هەولێر و، هاوکات بە هۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری بە ئەمەک و دڵسۆزی پارتیمان لە ناو یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری، داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار ئەندام و لایەنگرە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەین، کە بەهۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانی بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەڕنەڤاڵە مەزنە مێژووییە و ناچار بوون بگەڕێنەوە ماڵەوە.
لێژنە باڵای پارتی دەڵێت: جارێکی تر داوای لێبووردنیان لێ دەکەین و، لێرەوەش ڕایدەگەیەنین، کە ڕۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر هەموومان پێکەوە دەنگمان بۆ لیستی (190)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە و، سەرکەوتن نزیکە.