سنووردارکردن و قەدەخەی گەشتە بازرگانییەکانی ئەمەریکا بۆ ئاسمانی عێراق درێژ کرایەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فرۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا سنوورداكردنی گه‌شته بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ڕێگه‌ی ئاسمانییه‌وه بۆ عێراق بۆ سێ ساڵی دیکە درێژ ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌ترسییه‌كان هه‌ڕه‌شه له‌و گه‌شتانه ده‌كه‌ن.
سێشه‌ممه، 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فرۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا سنوورداكردنی گه‌شته بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ڕێگه‌ی ئاسمانییه‌وه بۆ عێراق بۆ سێ ساڵی دیکە درێژ کردەوە و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، مه‌ترسییه‌كان هه‌ڕه‌شه له‌و گه‌شتانه ده‌كه‌ن بۆیه بڕیاریان داوه به درێژكردنه‌وه‌ی سنوورداركردنی گه‌شته‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فرۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، سنوورداركردنی گه‌شته ئاسمانییه بازرگانییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنیان بۆ به‌رزاییه دیاریكراوه‌كان تاوه‌كوو تشرینی یه‌كه‌می 2027 درێژ كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، چالاكی گرووپه چه‌كداره‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دیكه له عێراق هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌ن.
هەروەها ئەو سنووردارکردنانە ئەو کۆمپانیا بیانیانە دەگرێتەوە کە گەشتی هاوبەش لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمه‌ریکا ده‌كه‌ن.
وەزارەتی گواستنەوەی ئەمەریکا ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵ 2024، سزای 250 هەزار دۆلاری بەسەر کۆمپانیای "ئایر کەنەدا" سەپاند بەهۆی گەشتە ئاسمانییەکانی له ساڵانی 2022 و 2023 لە ئاسمانی قەدەغەکراوی عێراق.