حەوت ساڵ بەسەر خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا تێپەڕ دەبێت

حەوت ساڵ بەسەر ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 تێدەپەڕێ كە %51ـی خاكی كوردستان لەلایەن چەند كەسێكی ناو یەكێتی ڕادەستی حەشدی شەعبی و میلیشیاكان كرا، بەبێ ئەوەی دەستكەوتێكیان دەست بكەوێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جەماوەری دوزخورماتوو، لە 16ـی ئۆكتۆبەردا؛ 88 خانوو تەقێندرانەوە، 300 ماڵ سووتێندران، دوو هەزار و 500 ماڵ تاڵان كران.
ڕای دژیه‌ك له‌ناو سه‌ركرده‌كانی خودی ئه‌و حزبه‌دا درووست بوو، ناپاكانی ئه‌و خیانه‌ته لافی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكیان لێ ده‌دا، ئه‌وانه‌شی گیانی نیشتمانپه‌روه‌رییان له‌لا به نرخ بوو، لێدوانی دژ به‌و ناپاكیییه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی، لەدوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 بێبەریبوونی خۆی هەڵسوكەوتی كوڕەكانی مام جەلال ڕاگەیاند کە 51% خاكی كوردستانیان ڕادەست كرد و گوتی: "كاڵفام و لادەری ناو یەكێتی بە سەرشۆڕی چوونە ناو لاپەڕە رەشەكانی مێژوو"
ئەوكات کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕووی دەمی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد و ئاماژەی بەوە كرد؛ لەبری ئەوەی گوێ لە گەلی كورد بگرن ڕووبەڕووی گەلەكۆمەكی كرانەوە و دەڵێت: بەجێهێشتنی گەلەكەمان بەتەنیا لەبەردەم هێرشی میلیشیای حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، جگە لە ئەنفال و قەتڵوعامكردنی خەڵكەكەی لێكدانەوەی دیكە هەڵناگرێت، بەڵام ئەوەی برینەكە بەسوێ دەكات چەند كەسێكی لادەری یەكێتی و كاڵفام بوونە هاوكار و دەستكێشی داگیركەران بەم كارە قێزەونانە بەسەرشۆڕی چوونە ناو لاپەڕە ڕەشەكانی مێژووەوە.
ئاماژەی بەوەش کردبوو، ڕۆڵی ناجوامێرانەی دەستە ڕەشەكانی ناوخۆ، بووە هۆی چۆڵكردنی بەشێكی كاریگەری سەرنگەرەكان و پشتی هێزەكان وایكرد ئەمجارە ڕووداوەكان بە قازانجی گەلی كورد نەشكێتەوە و بەشێكی گرنگ لەو دەستكەوتە لە دەست بدرێت.
جێگری سكرتێری پێشووتری یەكێتی دووپاتی لەوە كردەوە كە زیانەكانی لەدەستدانی دەستكەوتی نەتەوەیی زۆر گەورەن و كارەساتی كەركووك و دوز و هەموو زیانە گیانی و ماددی و مەعنەوییەكان ئۆباڵییەكەی لە ئەستۆی ئەو كاڵفامانەی ناو یەكێتییە.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری خیانه‌تلێكراو و كۆچكردووی كه‌ركووك، كه پشكی یه‌كێتی بوو، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه گوتبوی: 16ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێك بوو خه‌ڵكی كه‌ركووكی خسته ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران، ئه‌وانه‌ی له 16ـی ئوكتۆبه‌ر خیانه‌تیانكرد ناتوانن په‌ڵه‌ی ڕه‌شی سه‌ر ڕوخساریان بسڕنه‌وه، خه‌ڵكی كه‌ركووك جارێكی دیكه متمانه‌یان پێ ناكاته‌وه و به‌ناپاك و خیانه‌تكار پێناسه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتیش بۆ به‌شدارینه‌كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره، نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی لەوەکردبوو "من به‌رگری له پارتی ناكه‌م، چونكه پارتی پێویستی به به‌رگریكردنی من نییه و خۆی ده‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پارتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نیشانداوه، چونكه دڵنیایه له‌وه‌ی ئێستا كورد له كه‌ركووك هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌لا به‌ختیار له یه‌كێك له په‌یامه‌كانیدا دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه‌یدا دووپاتی کردەوە، كلتوری ئێمه كلتوری شكاندن و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتره، نه‌ك كلتوری هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه‌گرتن، نابێت ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵانه به‌رده‌وامبین و له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی وه‌ك 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وامبین.
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئەندامی ئه‌وكاتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر نیوه‌ی خاكی كوردستان‌مان له‌ده‌ستدا، ئه‌و ڕووداوانه هیچیان کەمتر نەبوو لە پەلامار و ستەمەکانی سەردەمی حکوومەتەکانی پێشوو، كه دەکرایە سەر گەلی کورد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌سه‌ن بارام، جێگرى مه‌ڵبه‌ندى 16ـی ڕێكخستنى حه‌مرینى یه‌كێتیی له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ڕووداوه‌كانى 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه وازم له ڕیزه‌كانى یه‌كێتی هێناوه. "16ـى ئۆكتۆبه‌ر به كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى مێژووى گه‌له‌كه‌مان ده‌زانم، بۆیه ئه‌وه‌ى ده‌ستى له ڕووداوه‌كانى 16ـی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌بووبێت پێویسته به‌ردباران بكرێت".