مەسرور بارزانی: دەمانەوێت ژێرخانێکی بەهێزتر و ئاسایشی ئاوی پتەوتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان جێبهێڵین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بە دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی دەربڕی و گوتی: "دەمانەوێت ژێرخانێکی بەهێزتر، ئاسایشی ئاوی پتەوتر و وزەی پاکتر، بۆ نەوەکانی داهاتوومان جێبهێڵین".
چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەنداوی گۆمەسپانی كردەوە و هاوكات بەردی بناغەی جووتسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی دانا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو) نوسیوویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە کردنەوەی گەورەترین بەنداو لە پارێزگای هەولێر و دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی".
مەسرور بارزانی، دەڵێت: "ئێمە دەمانەوێت ژێرخانێکی بەهێزتر، ئاسایشی ئاوی پتەوتر، وزەی پاکتر، و ئابوورییەکی هەمەچەشنتر و مەزنتر، بۆ نەوەکانی داهاتوومان جێبهێڵین".
Here’s our story:
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 16, 2024
Gomaspan is the largest dam we’ve built to date, with bigger ones to come.
The Gomaspan-Smaquli road will now be rebuilt too. Far too many accidents have happened on this road.
That’s our legacy: infrastructure, water security and economic diversification. pic.twitter.com/AXrFKYtxBF