ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "بەهۆی دروست بوونی کێشەی لەناکاو لە سێرڤسی بەڕێوەبەرایەتییەکە، داوا دەکات هاووڵاتییان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ نەکەن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئۆکتۆبەری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بە هۆی کێشەی تەکنیکیی لە ناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و نوێکردنەوەی، تکایە سەردانی بەشی هونەری و بەشی مۆلەتی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان مەکەن تا پشووی دوای هەڵبژاردن."
هەروەها ڕاشیگەیاند: "هیچ هاووڵاتییەک سزای دواکەوتنی نایەتەسەر لەو ماوەیەی کە ئاماژەی پێ کراوە."