دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق مۆڵەتی کارکردنی کەناڵی MBC لە وڵاتەکە هەڵوەشاندەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی کەناڵی MBC عێراق لە وڵاتەکەدا پێشێلی یاساکانی کردووە و هەموو سنوورەکانی ئەخلاقی و بەها نیشتمانییەکانی بەزاندووە، بۆیە مۆڵەتی کارکردنی هەڵوەشێندرایەوە و پەخشی ڕاگیرا.

پێنجشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە پشتبەستن بەو ئەرکەی کە پێمان سپێدراوە بەپێی یاساکانی ڕێکخستنی کەرتی ڕاگەیاندن لە وڵاتەکەدا، مۆڵەتی کارکردنی کەناڵی MBC عێراق، لە وڵاتەکە هەڵوەشێندرایەوە.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ڕایگەیاند: کەناڵەکە هەموو سنووری ئەخلاقی و بەها نیشتمانییەکانی بەزاندووە، بۆیە پەخشی کەناڵیMBC عێراق لە وڵاتەکە ڕاگیرا.

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاوی کردەوە، "گرووپە میلیشیاکانی عێراق شەوێ ڕابردوو بەهۆی ڕاپۆرتێکی کەناڵەی MBC کە گرووپە میلیشیاکانی بە تیرۆرست پێناسە کردبوو هێرشیان کردە سەر بارەگای کەناڵەکە لە بەغدا، ئامێر و کۆمیوتەرەکانیان شکاندووە و بەشێکی باڵەخانەکەشیان سووتاند.

 
Fly Erbil Advertisment