رووماڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگی دا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بنکەیەکی تایبەت دەنگی دا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بنکەی تایبەتی ڕۆتانا بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە ئامێرەکانی دەنگدان نزیکەی 30 خولەک دەنگدانەکەی دواکەوت و دوای دەنگدان لەو گوتارەی پێشکەشی کرد گوتی: چالێنجەکەم دۆڕاند. چونکە پێشتر چالێنجێکی لەگەڵ خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندبوو کە یەکەم کەس دەچێت دەنگ دەدات و هەر کەسێک بەر لەو دەنگ بدات، ئەوا خەڵاتی دەکات.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی کوردستان دەستی پێ کرد.