حەوت ساڵ بەسەر داستانی پردێ تێ دەپەڕێت

حەوت ساڵ به‌سه‌ر داستانی پردێدا تێ ده‌په‌ڕێت، له‌و داستانه‌دا پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری پردێ به ژماره‌یه‌كی یه‌كجار سنوورداره‌وه توانی ڕووبه‌ڕووی هێزێكی گه‌وره‌ی عێراقی ببێته‌وه، كه چوار ئه‌وه‌نده‌ی پێشمه‌رگه بوون و پلانیان بۆ داگیركردنی گشت خاكی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به چاونه‌ترسی و دلێریی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
حەوت ساڵ به‌سه‌ر داستانێكی قاره‌مانێتی گه‌لی كورد دا تێ ده‌په‌ڕێت "20ـی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و ڕۆژه‌يه كه كوردستانيیان بۆ جيهانيان سه‌لماند، هيچ كات ئاماده نين سه‌ر بۆ دوژمنان و داگيركه‌ران دابنوێنن و جارێكی دیكه درووشمی (خۆ ناچه‌مێنین)ـیان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی بۆ هه‌موو جیهان سه‌لمانده‌وه و شنه‌بایه‌كی دیكه‌ی بۆ خه‌رمانه‌ی سيمبولە‌كانی به‌رگریی خه‌ڵكى كوردستان و تێكشكاندنى پيلانى دوژمنان و له‌گۆڕنانی پیلانگێڕییه‌كانی خیانه‌تكاران زیاد كرد."
له 20ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و به‌ته‌واوی چوار ڕۆژ دوای خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، كه داگیركردنی سەرجەم خاكی كوردستان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه، درێژكراوه‌ی پیلانگێڕییه‌كه بوو، پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان دوای كشانه‌وه‌یان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌ته‌واوی دركیان به‌و پیلانگێڕییه كردبوو، بۆیه بۆ ڕێگریی له په‌لهاوێژییه‌كانی حه‌شد و سوپا به‌ته‌واوی كه‌وتنه ئاماده‌باشی و وه‌ك هه‌میشه فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی‌یان پێ بوو بۆ به‌رگریی له خاكی كوردستان.
هێرشه‌كه له 7ـی به‌یانی ئه‌و ڕۆژه ده‌ستی پێ كرد و نزیكه‌ی 12 هه‌زار سه‌رباز و چه‌كداریان به‌كارهێنا و نیشانشكێنه‌كانیان هه‌موو جووڵه‌یه‌كیان ده‌كرده ئامانج، بۆیه گه‌یشتن به سه‌نگه‌ره‌كان زۆر سه‌خت بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشمه‌رگه توانیی خۆی له سه‌نگه‌ره‌كانی نه‌یاران نزیك بكه‌نه‌وه و له كاتی گه‌یشتنیان، له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا حه‌شد و سوپایان به‌چڕی بۆمباران كرد.
له دوو كاتژمێری یه‌كه‌مدا چوار تانك و ئۆتۆمبێلی سوپای عێراقی سووتێنران، سوپای عێراق له سێ قۆڵه‌وه هه‌وڵی شكاندنی هێڵی به‌رگریی پێشمه‌رگه‌ی دا. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات شه‌ڕه‌كه سه‌ختتر ده‌بوو، پێشمه‌رگه تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕی و له‌لایه‌كه‌وه سه‌رقاڵ كران و له لایه‌كی دیكه‌وه له شێوه‌ی گرووپی بچووك زیاتر له سه‌نگه‌ره‌كانی سوپا نزیك بوونه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی سوپا هه‌ستی پێ بكات.
به‌ر له گه‌یشتنی پێشمه‌رگه جووڵه‌كانیان هه‌ستی پێ كرا، مێژووش ئه‌وه‌ی تۆمار كردووه، كه هێزه‌كانی وڵاتێكی دراوسێ چاوساغییان بۆ سوپا و حه‌شد ده‌كرد، به‌ر له‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه مووشه‌كباران بكرێن، پێشمه‌رگه خۆی جێگیر كرد و به به‌رگریكردنه سه‌رسه‌خته‌كه‌یان، هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدیان تووشی شۆك كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له چوار كاتژمێر به‌سه‌ر ده‌ستپێكی شه‌ڕ، تانكێكی ئه‌برامز كه له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه به‌كار ده‌هێنرا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ته‌قێندرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وره‌ی هێزه عێراقییه‌كانی ڕووخاند و به‌درێژایی 10 كاتژمێری شه‌ڕی به‌رده‌وام، 155 چه‌كدار و سه‌ربازی عێراقی كوژران، 10 تانك و زریپۆشی دیكه‌ش سووتینران، هەروەها به جه‌نگی ئیراده‌وه پێشمه‌رگه توانی هێرشه‌كانیان له پردێ بوه‌ستێنن و پاشه‌كشێ به به‌شێكیشیان بكه‌ن، شه‌ڕه‌كه به ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه و له‌گۆڕنانی درووشمی (هاتین ئه‌ی هه‌ولێر) كه له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه ده‌گوترایه‌وه، كۆتایی هات و بۆ داستانێكی دیكه‌ی چاونه‌ترسی و نه‌به‌ردیی خسته ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردستان.