لە دهۆک و زاخۆ ڕێژەی دەنگدان %60ی تێپەڕاند
بە گوێرەی ئەو ئامار و زانیارییانەی دەستی پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەیەکی گشتیی ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان گەیشتووەتە سەرووی %65.
هەر بە گوێرەی ئامار و زانیارییەکان تاوەکوو کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشداری هاووڵاتییان لە دەنگدانی گشتیی لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە سەنتەری دهۆک %67,15 بووە.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ %63 .
سێمێل 80%
ئاکرێ و بەردەڕەش %64,76
ئامێدی %72,86
شێخان %69
هەروەها بنکەکانی دەنگدان جمەیان دێت لەو دەنگدەرانەی هێشتا ماون دەنگ بدەن، چونکە بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتژمێر شەشی ئێوارە ڕاستەوخۆ ئامێرەکان دەنگدان ڕا دەوەستن و کۆتایی بە پرۆسەکە دەهێنن، لە دوای ڕاوەستان، سەرجەم ئامێرەکان ڕاستەخۆ ڕاپۆرتی ئەلیکترۆنی دەنگدانی گشتیی چاپ دەکەن و دواتر دەست دەکرێت بە هەڵاوێردکردن و ژماردنی دەستی فۆڕمەکانی دەنگدان.