عەممار حەکیم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەزموونی دیموكراسیەت لە عێراق دەچەسپێنێت

سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی پیرۆزبایی له هه‌رێمی كوردستان، گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان ده‌كات به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له هه‌رێمی كوردستان، گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان كرد به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
عه‌ممار حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هەموو ئەرك و ئەو هەوڵانەی بوونە هۆی سەركەوتنی ئەو هەڵبژاردنە بەرز دەنرخێنن، بەتایبەتی ئەركی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو هەڵبژاردنە و هاوشێوەكانی زیاتر ئەزموونی دیموكراسیەت لە عێراق دەچەسپێنێت."
عه‌ممار حه‌كیم هاوكات هیوای خواستووه، هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەستپێشخەریەكی بەسوود بێت بۆ چارەكردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان و ببێته هۆی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی عێراق به‌گشتی.