هاوپه‌یمانیی عه‌زمی سوننه‌كان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كەن
موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانه‌وه، كه ڕەنگدانەوەی ئەو قوربانییە زۆره‌یه کە خەڵکی کوردستان لە پێناو هەڵبژاردنی دیموکراسیدا داویه‌تی.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم ڕاشیگه‌یاندووه "به‌م بۆنه‌یه‌وه ستایشی ڕۆڵی گەورەی حکوومەتی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ ڕێکخستنێکی باشیان، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لایەنە سیاسییەکان و چالاکییەکانیان لەڕێگەی بەشداری کارایانەوە بەشداربوون لە سەرکەوتنی ئه‌م پرۆسە دیموکراسییه‌دا."
ڕۆژی یەکشممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێ کرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.
لای خۆیەوە نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی گشتیی بڵاو ده‌كرێته‌وه."