ئەنجامە سەرەتاییە نافەرمییەکان، پارتی 40 کورسیی بەدەست هێناوە
ڕۆژی یەکشەممە، 20ـی 10ـی 2024، دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، هەروەها بەگوێرەی یەنجامی سەرەتایی نافەرمیی، پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 790 هەزار دەنگی هێناوە.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکەی کۆمیسیۆن بەم شێوەیە:-
-پارتی دیموکراتی کوردستان 40 کورسیی بەدەست هێناوە.
-یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 22 کورسیی بەدەست هێناوە.
-نەوەی نوێ 15 کورسیی بەدەست هێناوە.
-یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 7 کورسیی بەدەست هێناوە.
-ڕەوتی هەڵوێست 4 کورسیی بەدەست هێناوە.
-کۆمەڵی دادگەری کوردستان 3 کورسیی بەدەست هێناوە.
-بەرەی گەل 2 کورسیی بەدەست هێناوە.
-گۆڕان 1 کورسیی بەدەست هێناوە.
-هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 1 کورسیی بەدەست هێناوە.
-ڕامی نوری عودیش سیاویش 1 کورسی .
-د. جەیمس حەسدۆ هێدۆ 1 کورسی.
-مامۆستا نەجدەت نوری محەممەد 1 کورسی.
- دانا ئامانج نەجیب شەمعون 1 کورسی
-مونا قەهوەچی 1 کورسی.
کاتژمێر 7ـی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، لە هەر چوار بازنەکەی دەنگدان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) دەستی پێ کرد و دوای 11 کاتژمێر بەردەوامبوونی پرۆسەکە، کاتژمێر شەش، سەرجەم بنکەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەکە کۆتایی پێهات.
دوای شەش ساڵ لە گرفت و کۆسپ لەبەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێداگرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازاد و دادپەروەرانە، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.