ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت
بڕیارە کاتژمێر 4:30 خولەک بۆ 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، ڕێژهی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی گشتی بهم شێوهیه بوو، دهۆك 78% ههولێر 74% سلێمانی 65% ههڵهبجه 69%، كۆی گشتی بەشداری کردن لە پرۆسەکە دهكاته 72%.
هەروەها بە گوێرەی ئەو ئامارە سەرەتایی و نا فەرمییانەی دەستی ماڵپەڕی کوردستان24 گەیشتووە، لە 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی شەشەم بەم شێوەی بەسەر لایەنە سیاسییە براوەکان و پێکهاتەکان دابەش دەبێت:
پارتی دیموکراتی کوردستان 40 کورسی
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 22 کورسی
نەوەی نوێ 15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامی 7 کورسی
ڕەوتی هەڵوێست 4 کورسی
کۆمەڵی دادگەری کوردستان/ عێراق 3 کورسی
بەرەی گەل 2 کورسی
بزووتنەوە گۆڕان 1 کورسی
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 1 کورسی
ڕامی نووری عودێش سیاوش 1 کورسی
د. جیمس حسدو هیدو 1 کورسی
مامۆستا نەجدت نووری محەممەد 1 کورسی
دانا ئامانج نەجیب شەمعون 1 کورسی
مونا قەهوەچی 1 کورسی