ئوسامە نوجەیفی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکات

ئه‌مینداری گشتیی پارتی موتهحیددوون پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هیواخوازه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان له به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی كورد.
دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ئوسامه نوجه‌یفی، ئه‌مینداری گشتیی پارتی موتهحیددوون په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی كردووه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و جوانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌ست هاتووه.
ئوسامه نوجه‌یفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌خوازن ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان له به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی كورد.
