میری ئێزدییان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پرۆسەکە پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد.
دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، حازم تەحسین، میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پرۆسەکە پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد.
هاوکات هیواخوازە، پەرلەمان و حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بە باشترین شێوە خزمەتی خەڵکی هەرێمەکە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بکات.
یەکشممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، ڕێژهی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی گشتی بهم شێوهیه بوو، دهۆك 78% ههولێر 74% سلێمانی 65% ههڵهبجه 69%، كۆی گشتی بەشداری کردن لە پرۆسەکە دهكاته 72%.