دەستەی حەج و عومرەی عێراق: سەرژمێریی دانیشتووان بنەمای دیاریکردنی پشکی حەجە
ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رژمێریی دانیشتووان بنه‌مای دیاریكردنی ژماره‌ی كورسیی حه‌جه بۆ حاجییانی عێراق؛ ده‌شڵێت، له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ سعوودیه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان.
دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، حه‌سه‌ن مووسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سعوودیه پشت به زانیارییه‌كانی سه‌رژمێریی دانیشتووان ده‌به‌ستن بۆ دیاریكردنی كورسی یاخود پشكی حه‌ج.
حه‌سه‌ن مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی دانیشتووانی عێراق كه بڕیار وایه له 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه بچێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نی سعوودی قسه ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی پشكی حه‌جی حاجییانی عێراق به گوێره‌ی ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق گوتیشی: سعوودیه جه‌خت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسی یاخود پشكی حه‌جی هه‌ر وڵاتێك ده‌كاته‌وه به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان، چونكه ژماره‌كان له‌و حاڵه‌ته‌دا ورد و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا دانپێنراون.
پشکى جێگیرى ساڵانەى عێراق بۆ حەج 33 هەزار کەسە، بەڵام ساڵانە سعوودییە ژمارەکە زیاد دەکات. دەستەی باڵای حەج و عومرە پێشتریش گوتبووی: پشکی پارێزگاکان بە گوێرەی ژمارەی خەمڵێندراوی دانیشتووان دەبێت کە لە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە پەسەند کراوە.
ئەمساڵ (2024) زیاتر لە 41 هەزار حاجى بە شێوەیەکی فەرمی و لە ڕێگەی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج، چووبوونە سعوودییە.