هێمن هەورامی: دەنگەکانی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا 230 هەزار زیادی کردووە
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕیكۆردی شكاندووه و توانیویه‌تی 809 هه‌زار ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت؛ ده‌شڵێت، پارتی خاوه‌نی مێژوو و جوگرافیایه‌كی به‌رفره‌وانی كوردستانه و كابینه‌ی ده‌یه‌م هه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌بێت.
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پارتی و تایبه‌ت به پارتی سوپرایز نه‌بوو، چونكه پارتی له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوون به ڕێباز و پشتئه‌ستوور به بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی، متمانه‌ی هه‌بوو ئه‌و ئه‌نجامانه به ده‌ست بهێنێت.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانیویه‌تی 809 هه‌زار ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا ده‌نگی كه‌متری هێنابوو و ئه‌م جاره 230 هەزار ده‌نگی زیادی كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی دروست كرا، به‌ڵام پارتی ده‌نگه‌كانی زیاتر بوونه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام پارتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، پارتی خاوه‌نی مێژوو و جوگرافیایه‌كی به‌رفره‌وانی كوردستانه و كابینه‌ی ده‌یه‌م هه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌بێت.
هێمن هه‌ورامی هه‌روه‌ها گوتی: پارتی له سنووره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی 9 هه‌زار ده‌نگی به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو زیادی كردووه، كه به‌شێكی ئه‌م زیادبوونه‌یش، بۆ كار و چالاكی و پرۆژه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م سنوورانه.
دووپاتیشی كرده‌وه، پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت ده‌رگه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك واڵا ده‌كات و پارتی مه‌به‌ستیه‌تی هه‌مووان به‌شداری حكوومه‌ت بن و به‌یه‌كه‌وه كوردستان زیاتر سه‌قامگیر و ئاوه‌دانتر بكه‌نه‌وه.